AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٨ ٢٣:٤٨

4 ئۆپراسیۆنی کاولکەری سوپای یەمەن لە سعودیە

4 ئۆپراسیۆنی کاولکەری سوپای یەمەن لە سعودیە

چوار ئۆپراسیۆنی گرینگی یەمەن لە سعوودیە ئەنجام درا

هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاند:
لە یەکەم ئۆپەراسیۆندا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوەندی دارایی ڕیاز کرایە ئامانج، ئێوارەی ئەمڕۆش جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر ئەم ناوەندە، و لێدانەکانیش ورد و ڕاستەوخۆ بوون و ئەم ئۆپەراسیۆنە زیانی بەرفراوانی بە ناوەندە ئامانجدارەکان گەیاند.

ناوەندی دارایی ڕیاز لە لیستی ئامانجەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەندا دەمێنێتەوە هەتا تاوانەکانی سعودیە دژی خەڵکی مەدەنی بەردەوام بێت.

لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا کۆمپانیای پترۆکیمیای "ئەلسەداف" لە شاری جبەیل کە دەکەوێتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سعودیە کرایە ئامانج و ئەم هێرشە ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی کەوتە ئامانج.

ئۆپراسیۆنی سێیەمیش بنکەی ئاسمانی خەمیس موشەیتی کردە ئامانج و زیانی بەرفراوان بە پێگە ئامانجدارەکان کەوت.

لە ئۆپەراسیۆنی چوارەمدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ڕیاز کرایە ئامانج و بە وتەی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش ئەم هێرشە ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی کەوتووە.

News ID 60851

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha